پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی مندالاَنی یانه و هۆڵه‌كانی سنوره‌كه‌ی به‌به‌شداری 10 تیپ ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره یاریه‌كانی له كاتژمێر 9:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 21 / 12 / 2018 ده‌ست پێبكات .
مندالاَنی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان و بۆ یاریه‌كانی كاتا و كۆمێته به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ن و ئه‌نجام ده‌كه‌نه بنه‌مایی یاریه‌كانیان .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپی كاراتێی مندالاَنی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی تیپه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری كردووه و ئه‌و منالاَنه ده‌بنه داهاتووی یاری كاراتێ له یانه‌كه‌مان و بۆ ئه‌نجام به‌شداری له یاریه‌كانی ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك توانا ئاماژه‌ی پێدا كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی چه‌ند ڕاهێنه‌رێك پۆلێك له یاریزانی نوێ بوونه‌ته نه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ یانه‌كه‌یان و داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات .