پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو كچانی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه له هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی نایاب به‌به‌شداری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی شاره‌زوور ) ده‌ستی پێكرد .
له یه‌كه‌م یاری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 / 12 ئه‌نجام درا كچانی پێشمه‌رگه میوانداریان له كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یتی هاوشاریان كردوو تونیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم یه‌كه‌م بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .