دوو گه‌ڕ به‌ر له كۆتاییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین مسۆگه‌ر كرد
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تێیداو تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی كۆیه كرد .
له‌و یاریه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌ه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به خاوێنی و بێ گۆڵ به كۆتاهات ، له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی سیروانی نوێ توانیان ئه‌نجامی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ دوو گه‌ڕ به‌ر له كۆتاییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م توانیان خۆیان بگه‌ینه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری له یاریگه‌ی خۆیدا دووچاری شكست هات به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شێخان و هه‌روه‌ك سۆران و هه‌ڵۆش به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون ، ئه‌مه‌و دواجار تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاشتی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دووچاری شكست هاتن .