چه‌ند جۆرێك خۆراك چه‌وری زیادده‌ی‌ له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌



 
ته‌ندروستی‌ - 

پسپۆڕانی بواری خۆراك ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بڕێكی زۆر ڕیشاڵ له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆنی ناتێر چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ بكه‌ن.

ڕیشاڵه‌ تواوه‌كان له‌ناو تۆوی شۆفان و جۆ و چه‌ره‌س و تۆوی پاقله‌ و به‌زالیا و به‌شێك له‌ میوه‌ و سه‌وزه‌كان هه‌یه‌ كه‌ واده‌كات جه‌سته‌ ڕێك و جوانتر ده‌ربكه‌وێت و هه‌ستكردن به‌ تێربوون زۆر زیاد ده‌كات.

خواردنی زه‌یتی زه‌یتوون و ئه‌ڤۆگادۆ و چه‌ره‌س كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڕۆنه‌ تاكه‌ ناتێره‌كان زۆر به‌سوودن بۆ تواندنه‌وه‌ی‌ چه‌وری زیادده‌ی‌ له‌ش كه‌ له‌ ئه‌نجامی كه‌می جوڵه‌ و دانیشتنی زۆر له‌ناو جه‌سته‌دا كۆده‌بێته‌وه‌ و كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات.



PM:03:36:18/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌