پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی 21 یاری له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه حه‌وت تیپی باله‌ی یانه‌كان تێیدا به‌شدار بوون و ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ڕكابه‌رییان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ كرد له كۆتایدا تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد به 18 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به 13 خاڵ دووه‌م بوون و پله‌ی سێهه‌میش بۆ تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بوو به 12 خاڵ و تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێریش پله‌ی چواره‌می به 11 خاڵ مسۆگه‌ر كرد .
ڕیزبه‌ندی تیپی باله‌ی یانه‌كان :
شوڕته‌ی به‌غداد 18 خاڵ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 13 خاڵ
حه‌بانیه 12 خاڵ
هه‌ولێر 11 خاڵ
جێگه‌ی باسه له یه‌كه‌م قۆناغدا یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شوڕته‌ی به‌غداد ، هه‌ولێر ، ئارارات ، حه‌بانییه ، قه‌ره‌قوش و به‌له‌د ) به‌شداریان كردوو بڕیاره ئه‌م یانانه له مانگی 1ی ساڵی ئاینده له شاری هه‌ولێر دووه‌م قۆناغی یاریه‌كانییان ئه‌نجام بده‌ن و چوار تیپی ده‌گاته خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
هه‌روه‌ك چوار تیپی باله‌ی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به هه‌مان شێوه ده‌گه‌نه خولی بژارده و كۆی تیپه‌كان ده‌بنه هه‌شت تیپ و به شێوه‌ی خول یاریه‌كانیان به دوو قۆناغی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن .