پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به كۆتاهات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چواره‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كی به‌ده‌ست هێنا .
كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 16 / 12 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجام دانی سێ یاری دوا ڕۆژی یاریه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له تیپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قوش ببه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاریش له نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و به‌له‌د ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به 3 گێمی بێ وه‌لاَم له به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و له دوا یارییدا تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی ئاراراتی هه‌ولێر بونه‌وه و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌شیان یاریزانانی پێشمه‌رگه له كۆی شه‌ش یاری چواره‌م سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌نجامی یاریه‌كان به گێم و به خاڵ:
شوڕته × قه‌ره‌قوش
25 - 18
27 - 25
25 - 14
هه‌ولێر × به‌له‌د
25 - 18
25 - 21
27 - 25
پێشمه‌رگه × ئارارات
25 - 14
25 - 10
25 - 17