ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وام گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه كێش زیادده‌ی له‌شیان دانابه‌زێت به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی چه‌ند ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه واده‌كات ئه‌م گرفته‌یان هه‌بێت.
ڕیك های پسپۆڕی بواری خۆراكه له‌ڕێی ڕاپۆرتێكی پزیشكی تایبه‌ته‌وه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ڕۆژانه‌ی دیاری كردوه كه واده‌كات كێش دانه‌به‌زێت له‌وانه‌ش:
1-زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه، بێگومان مه‌به‌ست له‌مه ته‌نها خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه نییه به‌ڵام زیاده ڕه‌ویكردن له‌م خواردنه‌وه‌یه واده‌كات ئاستی شه‌كری ناو له‌ش داببه‌زێت به‌مه‌ش جه‌سته په‌یام بۆ مێشك ده‌نێرێت كه كه‌سه‌كه برسیه‌تی و پێویستی به خواردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری له‌ش ئاسایی ببێته‌وه.
2-ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی قورس و به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر پێت وایه به‌م جۆره ڕاهێنانه كێشت داده‌به‌زێت ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چویت چونكه جه‌سته‌ت دوای سوتاندنی بڕێكی زۆر له كالۆری هه‌وڵ بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ووزه ده‌دات له‌ڕێی خواردنه‌وه.
3-زۆر خواردنی ژه‌مه سوێره‌كان، ئاشكرایه سۆدیۆم بۆ له‌ش پێویسته به‌ڵام زۆر خواردنی خوێ واده‌كات ئاو زۆر بخۆیته‌وه به‌مه‌ش ئاوی زیادده له له‌شدا كۆده‌بێته‌وه و جه‌سته هه‌ڵده‌ئاوسێت.
4-ئاوی گازی: ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه خواردنه‌وه‌ی ئاوی گازی كار له كێشی جه‌سته ده‌كات به‌هۆی ئۆكسیدی كاربۆن كه له پێكهاته‌یدا هه‌یه واده‌كات هۆرمۆنی گریلین له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌ربدرێت به‌مه‌ش كێش زیاد ده‌كات.