پێشمه‌رگه سپۆررت -
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 15 / 12 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئه‌نجام دانی سێ یاری جه‌وله‌ی پێنجه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له نێوان یانه ڕكابه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌ڕێوه چوو .
له یاری یه‌كه‌مدا تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه‌و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم توانییان له تیپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قوش ببه‌نه‌وه .
دووه‌م یاری له نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی شوڕته و به‌له‌د ئه‌نجام دراو تێیداو شوڕته‌كانی به‌غداد به سێ گێمی بێ وه‌لاَم درێژه‌یان به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان دا .
ئه‌مه‌و له یاری سێهه‌مدا و به یاریه‌كی به‌هێز تیپی باله‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و حه‌بانییه به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی چوار گێمی یاریه‌كه سه‌رئه‌نجام یاریزانانی حه‌بانیه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و سێ خاڵیان له تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رگرت .
ئه‌نجامی یاریه‌كان :
پێشمەرگە ـ قەرەقوش 3-0
شوڕتە ـ بەلەد 3-0
هەولێر ـ حەبانییە 1-3