پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2018/12/15 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- هیچ یانه‌یه‌ك بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی شار و پارێزگه‌كه‌ی خۆی یاری ئه‌نجام بدات، ته‌نیا به بڕیاری گواستنه‌وه و سزادان نه‌بێت.
2- ئاگاداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته شوێنی تایبه‌ت و شیاو بۆ میدیاكارانی وه‌رزشی دابین بكەن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت كامێرامان و رۆژنامه‌نووسان له نێو یاریگه ئاماده‌بن، ته‌نیا فۆتۆگرافه‌ری وه‌رزشی رێگه پێدراون له نێو یاریگه بن، به مه‌رجێك له پشت گۆڵه‌كان جێگیر ده‌بن.
3- له یاری نێوان خانه‌قین و خاك له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی ره‌خنه گرتن و ناڕه‌زایی له بڕیاری ناوبژیوان له لایه‌ن (ئاراس حوسێن) راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌ی خانه‌قین بڕیاردرا به:
• یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌ی له یاری داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- ئاگاداری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌كانی داهاتووی نێو یاریگه‌ی خۆیان، به شێوه‌یه‌كی جوان و شایسته ژووره‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان ئاماده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كانیان بۆ یاریگه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازرێته‌وه.
5- بڕیاردرا به زیادكردنی (3) سێ یاریزان له لیستی ناوی یاریزانانی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، واته لیستی یاریزانان ده‌بێته (28) یاریزان، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر یاریزانانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ نابێت.
6- ئاگاداری سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یاری و ستافی ناوبژیوانانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كان به وردی پشكنین بۆ یاریزانان بكه‌ن له هه‌ر شتێك، كه ببێته هۆی برینداركردنی یاریزانان به تایبه‌ت (نینۆك) ـی یاریزانان، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ یاریزانانی یه‌ده‌گ بكرێت، كاتێك دێنه نێو یاریگه و یاری ده‌كه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كودستان