پێشمه‌رگه‌ دووه‌م سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست هێنا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق پێی‌ نایه‌ پێنجه‌م ڕۆژ و تێیداو تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ دووه‌م سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێمی‌ یه‌كلایه‌نه‌ له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌له‌دی‌ برده‌وه‌ .

ئه‌و یارییه‌ كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 14 / 12 / 2018 و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام دراو به‌ ئاست به‌رزیان یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامی‌ یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان یه‌كلاكرده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و پێش یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌له‌د شوڕته‌كانی‌ به‌غداد به‌ ئه‌نجامی‌ 3 گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ حه‌بانیه‌یان برده‌وه‌ .


PM:05:47:14/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌