پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی سێ یاری كۆتایی هات به یاریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 14 / 12 / 2018 و له سه یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تیپی تۆپی پێی ئه‌و یانه‌یه میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئاكرێ كردوو یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه توانیان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه‌دا شێروانه به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له نێو هانده‌رانی دا توانی سێ خاڵ له زاخۆی ده‌لال وه‌ربگرێت و دواجار هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی زێره‌ڤانی و گازی باكور-یش به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
ئه‌نجامی ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه :