پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له چواره‌م ڕۆژی یارییه‌كان ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 13 / 12 / 2018 له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێَشمه‌رگه تیپی باله‌ی یانه‌كه میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانییه كردوو دوایی یاریه‌كی یه‌كلایه‌نه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی ( 25 - 18 ، 25 - 22 ، 25 - 17 ) بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه خاڵه‌كانی كرده 4 خاڵ له سێ یاری دا ، ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه و پێش یاری یانه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌بانییه تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌له‌د توانی به ئه‌نجامی 3-2 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی ئارارات بباته‌وه .