دهۆك و هه‌ندرێن و ده‌ربه‌ندیخان براوه‌ بوون



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هه‌فته‌ی‌ نۆیه‌می‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكردوو تێیداو تیپه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ دهۆك و هه‌ندرێن و ده‌ربه‌ندیخان بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .

كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 13 / 12 / 2018 و به‌ ئه‌نجام دانی‌ چوار یاری‌ ، یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ نۆیه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكردوو تێیداو یانه‌ی‌ دهۆك به‌ سێ‌ گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ ئاراراتی‌ برده‌وه‌ و هه‌روه‌ك یانه‌ی‌ نه‌ورۆزیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆی‌ میوانداری‌ له‌ هه‌ندرێن كردوو ئه‌نجامی‌ ئه‌و یارییه‌ش به‌ 1-2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌ی‌ میوان به‌ كۆتاهات .

ئه‌مه‌و تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌ نێو هانده‌رانی‌ خۆیدا توانی‌ به‌ 2 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ بباته‌وه‌ و دواجار هه‌ردوو تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ هه‌ولێر و برایه‌تی‌ به‌ بێ‌ گۆڵ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر یه‌كسان بوون .


PM:04:45:13/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 1491 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌