به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ چوار مه‌رج نه‌یماری‌ ده‌وێت ڕیاڵ مه‌دریدیش ده‌رگای‌ بۆ كردۆته‌وه‌

 

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 
 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ یانەی پاریس سانجێرمان ڕەتیدەکاتەوە نایمار داسێلڤا و مومباپێ لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا ڕیزی یانەکە جێبهێڵن بەڵام ‌هێشتا هەواڵەکان ئاماژە بە ڕۆیشتنیان دەدەن.

ئه‌مه‌و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانیش مه‌رجی‌ هه‌یه‌ و یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدیش ده‌رگاكانی‌ خۆی‌ بۆ والاَ كردووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ماڵپەڕی شنورت ١ی ئەڵمانی ئاشکرایکرد کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەیە بە چوار مەرج نه‌یمار داسێلڤ بگەڕێتەوە ڕیزەکانی تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كه‌ی‌ .

بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە مەرجی یەکەم ئەوەیە نایمار هاندەرانی بەرشەلۆنە بە گەڕانەوەی ڕازی بکات، چونکە لە کاتی ڕۆیشتنیدا هەموان شۆک بوون بە بڕیارەکەی.

مەرجی دووەمی بەرشەلۆنە ئەوەیە کە نایمار دەستبەرداری زۆرینەی ئەو داهاتە بێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە و مووچەکەشی هاوشێوەی ئەوە بێت کە پێشتر لەو یانەیە وەریدەگرد.

سەبارەت بە مەرجی سێیەمیش بۆ یاریزانە ٢٦ ساڵەکە ئەوەیە کە کێشە یاساییەکانی نێوانیان کۆتایی پێبێت، چونکە لە کاتی ڕۆیشتنیدا داوایەکی یاسایی لەسەر تۆمارکردوون و داوای بڕی ٢٦ ملیۆن یۆرۆ دەکات.

خاڵی چوارەمیش کە قورسترینیانە ئەوەیە کە یانەی پاریس ڕازی بکات کە ڕازی بن ناوبراو بڕوات و بچێتەوە بەرشەلۆنە، هەرچەندە نایمار تا هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسادا هەیە.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیش هەوڵەکانی بۆ کڕینی نایمار چڕکردووەتەوە و پێرێز دەیەوێت ئەستێرەیەکی گەورە بۆ یانەکەی بگوازێتەوە، کە بە هۆی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆوە یانەکە لە ئێستادا ئەستێرەیەکی زۆر بەناوبانگی لەو ئاستەدا نەماوە.


PM:03:29:12/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 1387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌