پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواری خوله‌كه به‌ڕِێوه بچێت .
له‌م هه‌فته‌یه و له ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 / 12 / 2018 یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو ئاسۆ و سه‌ید سادق له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاسۆ به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك خانه‌قین -یش میوانداری له خاك ده‌كات .
ئه‌مه‌و یانه‌كانی سۆلاڤ و كفریش له‌سه‌ر یاریگه‌ی بابه گوڕ گوڕ به یه‌ك ده‌گه‌ن و یاریگه‌ی چالاكی دیده‌وانی دهۆكیش ده‌بێته یاریگه‌ی به یه‌ك گه‌یشتنی یانه‌كانی گاره و ڕزگاری .
ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 12 / 12 / 2018 یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت و كۆیه ده‌بێته میوانی ئاڵتون كۆپری و هه‌ڵۆش میوانداری له سیروانی نوێ ده‌كات .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێخانیش یانه‌كانی شێخان و ئاشتی ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش میوانداری له سۆران ده‌كات .