پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری حه‌وت تیپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 10 / 2 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له ژێر سه‌رپه‌رشتی فيدراسوَنى باله‌ی عێراق و به یاری نێوان یانه‌كانی شوڕته‌ی به‌غداد و ئاراراتی هه‌ولێر په‌رده له‌سه‌ر ده‌ست پێكی یارييه‌كان هه‌ڵدرایه‌وه و تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته توانی به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .