ته‌ندروستی -
زاناكان له زانكۆی په‌كین له چین له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزیان ئاشكرا كرد به جۆرێك ئه‌گه‌ری شكاندنی ئێسكه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مده‌كاته‌وه.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕێك چڕی ئێسك زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری مه‌ترسی شكاندن له‌سه‌ری كه‌مده‌كاته‌وه"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له 450 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به درێژای 30 ساڵی ته‌مه‌نیان چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه ئه‌وكاته‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه ئه‌گه‌ری شكاندنی ئێسكه‌كانیان زۆر كه‌مده‌بێته‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی لاوێتیدا ئه‌م چایه‌یان نه‌خواردۆته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی چا له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ئه‌گه‌ری شكاندنی ئێسكه‌كان به‌ڕێژه‌ی %20 بۆ 30 كه‌مده‌كاته‌وه و هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و پێكهاته ئه‌ندامی و ڤیتامینانه‌ی له‌ناو ئه‌م جۆره چایه‌دا هه‌یه وه‌ك"فلۆر و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم"