پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بەریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بەرشەلۆنە ئۆفه‌رێكی به به‌های 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین ئاماده كردووه.
ئه‌و پێگه‌یه پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه بەرشەلۆنە به‌م ئۆفه‌ره گه‌وره‌یه هیچ بیانووییه‌كیان بۆ ئیداره‌ی تۆتێنهام نه‌هێشتۆته‌وه و له كورترین ماوه‌ش گفتووگۆ له نێوان بەرشەو یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
بەرشەلۆنە ده‌یه‌وێت هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 25 ساڵ بكاته شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، جیا له‌وه‌ش گومان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی دێمبلی دروست بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هاری كه‌ین له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی گه‌وره نیازی جێهێشتنی تۆتێنهامی هه‌یه و رازیبوونی خۆی بۆ پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە ده‌ربڕیوه.