پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق واده‌ی ده‌ست پێك و خشته‌ی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه تێیداو تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م ڕۆژدا پشوی ده‌بێت و یاری ناكات .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م حه‌وت یانه كه بریتین له ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شوڕته ، هه‌ولێر ، ئارارات ، قه‌ره‌قوش ، به‌له‌د و حه‌بانیه ) به‌شدارن و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق-یش بڕیاری داوه كه یه‌كه‌م یاری ده‌ست پێكی خوله‌كه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 10 / 12 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له نێوان یانه‌كانی شوڕته‌ی به‌غداد و ئاراراتی هه‌ولێر ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك له كاتژمێر 4:00 ی هه‌مان ڕۆژ یاری نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و قه‌ره‌قوش به‌ڕێوه ده‌چێت و دوا یاری ئه‌و ڕۆژه‌ش له نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی حه‌بانیه و به‌له‌د ده‌بێت .
ئه‌مه‌و خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .