پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی هه‌شتی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌كۆتاهات .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 7 / 12 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌شێكی باراناوی دا میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاری كرد .
له‌و یاریه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو دوایی ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم یه‌كه‌م سێ خاڵی له خوله‌كه له‌ده‌ست دا .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه ئاكرێ و دهۆك به گۆڵێك یه‌كسان بوون و برایه‌تی-یش به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شێروانه توشی شكست هاتن و هه‌روه‌ك ئارارات-یش له یاریگه‌ی خۆیدا و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه.