پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شتی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له‌م هه‌فته‌یه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی میوانداری له نه‌ورۆزی هاوشاری ده‌كات .
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 7 / 12 / 2018 ئه‌و یارییه ئه‌نجام بدرێت و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ده‌ڵێت ئاماده‌ین و تیپه‌كه بۆ ئه‌نجامی كۆتایی یاریی ده‌كه‌ن .
ئه‌رسه‌لان جه‌لال ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاریه‌كی به‌رده‌وامان ئه‌نجام داوه و بۆ ئه‌نجامی ئه‌و یاریه یاری ده‌كه‌ین و ته‌واوی یاریزانان له یاریه‌كه ئاماده ده‌بن و هیچ پێكانێكمان نیه .
ئه‌رسه‌لان جه‌لال ووتیشی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشارمان ئاستێكی به‌رزیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش هیوادارین یاریه‌كی پڕ بینه‌ر و پڕ چێژبێت بۆ هه‌ردوو لا چونكه وه‌رزش گیانی ئاشتی و برایه‌تییه.
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێش ئه‌نجام دانی ئه‌م یاریه‌ی به 17 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه و یانه‌ی نه‌ورۆزیش به 12 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :