سەردێری هەواڵ
كوڕ و كچه‌ لاوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كوردستانن ڤیدیۆ - بێ ئه‌وه‌ی‌ قاچیان به‌ر تۆپ كه‌وێت بوونه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بوون - جامی‌ یه‌كه‌می‌ پێشكه‌ش كرا پاڵه‌وانێتی‌ تیروكه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌نه‌سی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا فه‌رمی‌.. فرانك ریبیری‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمیش لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوو كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

ئه‌م خۆراكانه‌ ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌



 
ته‌ندروستی‌ - 

رێژەی كۆلیسترۆڵ لەجەستە ئاماژەیەكە بۆ كۆبونەوەی چەوری لەخوێن و دیاری كردنی ئەگەری تووشبوون بەرەقبوونی دەمارەكان و جەڵتەی دڵ و مێشك.

هەندێك رەفتاری هەڵە و خۆراك هەیە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، ئەوانیش:

- ژەمە خواردنی خێرا: هەمیشە ئەم جۆرە خواردنانە دەوڵەمەندن بە چەوری بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی پەتاتەی سوورەكراوە و گۆشت و ماسی تێدایە و ئەوەش بەیەكێك لەسەرچاوەكانی كۆبونەوەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش دادەنرێت.

- گۆشتی دەوڵەمەند بەچەوری: هەرچەند گۆشت بەیەكێك لەسەرچاوەكانی پرۆتینی گرنگ بۆ تەندروستی دادەنرێت، بەڵام لەهەمانكاتدا رێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵی تێدایە ،بۆیە باشترە بۆئەو كەسانەی كێشەی بەرزری كۆلیسترۆڵیان هەیە دووربكەونەوە لەخواردنی گۆشت بەتایبەت گۆشتی پڕچەوری.

- شیرینی: بەتایبەت شیرینە سووركراوەكان و ئەوانەی زەیت و رۆن و كرێمی پڕچەوری لەدروستكردنیان بەكارهاتووە.

- شیرەمەنی پڕچەوریی: ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی كۆلیسترۆڵیان هەیە باشترە شیر و پەنیر و شیرەمەنی خاڵی لەچەوری بەكاربهێنن.

- زەردێنەی هێلكە: یەك زەردێنەی هێلكە بڕی 210 میلیگرام كۆلیسترۆلی تێدایە ئەوەش دەكاتە لە 70%ی بڕی دیاری كراوی رۆژانەی كۆلیسترۆڵ.

- خواردنی دەریایی: هەرچەندە ئەم جۆرە خواردنانە بەسوودن بۆ تەندروستی و سەرچاوەی پرۆتین و چەوری بەسوودن، بەڵام  دەوڵەمەندە بەكۆلیسترۆڵ.

ئا: كارزان عەبدوڵا 



PM:03:11:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌