پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4 / 12 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و لێپرسراوی كارگێڕی پێشوازی كرد له ستافی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا پیرۆزبایی خۆی له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و ته‌واوی یاریزانان كرد كه به ڕۆحێكی وه‌رزشی و دوور له هه‌ر توندوو تیژییه‌ك توانیویانه به ئاست و ئه‌نجام له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به‌شداری خولی نایاب بن و هیوایی سه‌ركه‌وتنی له ته‌واوی یاريیه‌كان بۆ خواستن .
سه‌رۆكی یانه به یاریزانانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان نوێنه‌ری یانه‌یه‌كن كه ناوی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵگرتووه و پێشمه‌رگه ئاسا له سه‌نگه‌ری وه‌رزشی به‌رگری له ناوێكی به‌رگریكار له خاك و نیشتیمان ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان پاڵپشتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
دواتر ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانان خۆشحاڵی خۆیان پیشان دا به‌و میوانداریه‌و پاڵپشتی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان و به‌ڵێنیان دا كه به ڕۆحێكی له خۆبوردوانه هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان بده‌ن .