پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4 / 12 / 2018 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو له یارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ش ڕكابه‌ری له نێوان یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بوو .
له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداری كرد له یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و تێیداو دوایی یاریه‌كی ئاست به‌رز سه‌رئه‌نجام تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ توانی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا ئاشتی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا ڕوبه‌ڕوی ئاڵتون كۆپری بونه‌وه و ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به 5-0 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئاشتی به كۆتاهات .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری كۆیه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ڵۆ بوونه میوانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی كۆیه و ئه‌نجام به 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی كۆیه به كۆتاهات .
هه‌روه‌ك یاری نێوان یانه‌كانی سۆران و شێخان-یش ته‌واو نه‌كرا .