پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی نیشان شكێنانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له چه‌ندین ڕاهێنه‌ری به ئه‌زموون و یاریزانانی كوڕان و كچان پێك دێن و ئه‌م تیپه له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دان .
سه‌باره‌ت به مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی نیشان شكێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شۆڕش سلێمان كارگێڕی تیپه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له سێ ڕاهێنه‌ر و 17 كوڕ‌و كچه یاریزان پێك دێن و به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كاریداین بۆ به‌شداری له هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌ك كه بكرێت .
شۆڕش ووتیشی ، هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ران ( ئاری ئیبراهیم ، ئیدریس سلێمان ، جه‌مال عه‌بدولاَ ) مه‌شق و ئاماده‌كاری به 9 كیژه یاریزان و 8 كوڕه یاریزان له یارییه‌كانی ده‌مانچه و تفه‌نگ ده‌كه‌ن و له ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممان و چوار شه‌ممانی هه‌فته مه‌شقه‌كان له هۆڵی نیشان شكێنی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
هه‌روه‌ك كارگێڕی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا به‌هۆی نه‌بوونی پاڵه‌وانێتیه‌كان ئه‌وان ته‌نیا مه‌شق ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كانن تا به‌شداری بكه‌ن و ئاستی خۆیان له پاڵه‌وانێتیه‌كان بزانن .