پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزان له تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌هۆی ئاست به‌رزیان گه‌یشتنه تیپه‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان ، دووباره بۆ دروست بونه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی نوێ و دروست بوونی تیپێكی تۆكمه بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران سه‌ركه‌وتوو بوو دوایی بانگێشت كردنی چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز كه چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێده‌كرێت .
له ئێستادا تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دان و مه‌شق و یارییه دۆستانه‌كان درێژه پێده‌ده‌ن بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ش سۆران سه‌لیم یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دووباره به پشتیوانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران توانیمان سه‌ركه‌وتوانه تیپێكی نمونه‌یی بنیات بنێین بۆ به‌شداری له ڕكابه‌ری خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی نوێ و به بانگێشت كردنی چه‌ندین یاریزانی نوێش تیپه‌كه كه‌وته سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی و دوایی ئه‌نجام دانی چه‌ندین یه‌كه‌ی مه‌شقی به‌رده‌وام بڕیارمان دا چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجام بده‌ین تا ئاستی تیپه‌كه به‌ره‌و پێشتر بچێت و خۆش به‌ختانه‌ش له یارییه‌كان ئه‌نجامی به‌رچاومان هه‌بوو كه ئه‌نجامه‌كانمان به‌م شێوه‌یه بوو .
تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه × لاوانی سیروانی نوێ 0 - 0
تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه × تازه‌پێگه‌یشتوانی سیروانی نوێ 2-0
تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه × لاوانی خانه‌قین 2-0
تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه × ئه‌كادیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 3-0
تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه × لاوانی ئاشتی 7-1
تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه × تیپی پله یه‌كی یانه‌ی قه‌ره‌داخ 4-1
سۆان سه‌لیمی یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جگه‌له ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی دیكه‌مان ئه‌نجام داوه و سه‌ركه‌وتووبوین له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئاست به‌رزی یاریزانی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه‌و ده‌توانین بڵێن ڕكابه‌ری ده‌كه‌ین بۆ ڕیزبه‌ندی ئه‌نجامه‌كان له خولی نایابی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان دا .
ئه‌و یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی جێگه‌ی دڵخۆشی مانه كه چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز كه جێگه‌ی متمانه‌ن له ڕیزی پله یه‌كی یانه‌كه‌مان یاری بكه‌ن له تیپه‌كه بوونی هه‌یه‌و ئێمه‌ش وه‌ك ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران شێوازی ته‌كنیك و ته‌كتیك مان گۆڕیوه بۆ شێوه‌ی یاریكردنی مۆدرێن تا ئاستی تیپه‌كه زۆر به‌ره‌و پێشتر بچێت ئه‌وه‌ش به هه‌وڵی ڕاهێنه‌ران ( ووشیار ئه‌حمه‌د ، دكتۆر عه‌تا ) ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه و ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێز .