پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژی سێ شه‌ممه 4 / 12 یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه ده‌ست پێبكات و له یه‌كه‌م ڕۆژدا یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت .
بڕیاره ته‌واوی یاریه‌كان له كاتژمێر 2:00 ده‌ست پێبكات و تێیداو كۆیه میوانداری له یانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌كات و هه‌روه‌ك ئاشتی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری ده‌بێته‌وه .
ئه‌مه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌بێته میوانی یانه‌ی سیروانی نوێ و هه‌ردوو یانه‌كانی سۆران و شێخانیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی سۆران به یه‌ك ده‌گه‌ن .
ڕۆژی چوار شه‌ممه 5 / 12 / 2018 یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت و خشته‌ی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
سه‌ید سادق × خانه‌قین
كفری × ئاسۆ
خاك × گاره
ڕزگاری × سۆلاڤ