به‌م نیشانانه‌دا بزانه‌ ڤیتامین B له‌ له‌شتدا كه‌مه‌

 
ته‌ندروستی‌ - 

ئەم ڤیتامینە زۆر پێویستە بە ڕێژەی پێویست لە لەشدا ھەبێت، لەبەر ئەوەی زۆر ئەرکی سەرەکی ھەیە لە لەشدا، بۆ نمونە کاریگەری ھەیە لەسەر باری دەروونیت ، لەسەر ئاره‌زوو كردن بۆ خواردن ، و  بیرکردنەوەت ، لەسەر نوستن ، لەسەر بەرگری لەش لەدژی ھەوکردن ،پێویستە بۆ گۆرینی خۆراک بۆ ووزە ، بۆ گواستنەوەی خۆراک و ئۆکسجین بۆ ھەموو بەشەکانی لەش، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆره‌ ھەڤین کمال شاە محمد پسپۆری بێھۆشکاری و ئازار شکاندن نیشانه‌ و هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ باس ده‌كات.

ڕۆژانە پێویستە لە مناڵی ساوادا بڕی 0.3mgبدرێت ، لەگەڵ گەورە بوندا ئەم بڕە زیاد دەکات ، لە مرۆڤێکی کامڵدا ئەگەر ئافرەت بێت بڕی 1.5mgلە ڕۆژێکدا ، بۆ پیاویش بڕی 1.7mg لە ڕۆژێکدا ، بۆ ئافرەتی دووگیان بڕێکی زیاتر پێویستە 1.9mg لە ڕۆژێکدا.

گرنگترین نیشانەی کەمی ئەم ڤیتامینە :
1- کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە ھۆی کەم خوێنی ، کە بەبەردەوامی ھەست بە بێتاقەتی و ھیلاکی دەکەیت .جگە لەمە کەمی ئاسن و ڤیتامین B12و فولک اسید یش ھۆکارێکی کەی کەم خوێنین.
2- سوربونەوەو خوران لەسەر پێست زیاتر لە سەر پێستی دەموچاو کە پێی دەوترێت (sborrhic dermatitis).
3- شەق شەق بوونی لێو و لێوارەکانی لەگەڵ ئاوسانی زماندا.
4- دابەزینی بەرگری لەش ، واتە زوو زوو توش بوون بە پەتاکان و ھەوکردن.
5- ھەست کردن بە سڕی و دەرزی ئاژەنین لە ھەردوو دەست و قاچ دا.
6- منداڵی ساوای گرینۆک بێ ھۆکار لەوانەیە نیشانە بێت بۆ کەمی ڤیتامین B6ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە مناڵ بەس شیری مەمکی دایکی بخوات لەدوای شەش مانگیش ، ھەروەھا زۆر کەمی ئەم ڤیتامینەش ئەبێتە ھۆی ڕوودانی گەشکە لە مناڵی ساوادا.
7-ژنی دووگیان بەتایبەتی لە ٣ مانگی یەکەمدا ، ئەگەر ھەستی بە دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوە کرد لە بەیانیاندا پێویستە B6 بەشێوەی سپڵیمینت وەرگرێت.
8- ڤیتامین B6ئیشی مێشک ڕێک دەخات لەبەرئەوە بیرچونەوە ، کەمی تەرکیز ، ھەست کردن بە دڵتەنگی بە تایبەتی لە پیرەکاندا لەوانەیە نیشانەی کەمی ئەم ڤیتامینە بن.
9-کەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ڕێخۆشکەر بێت بۆ توشبوون بە شێر پەنجە ، توێژینەوەکان سەلماندویانە کەئەوانەی شێر پەنجەی گەدە و سورێنچکیان ھەیە زۆربەیان ڤیتامین B6 یان کەم بووە بەڵام ھۆکارەکەی نەزانراوه‌.

سەرچاوەکانی : ڤیتامین B6لەم خۆراکانەدا ھەیە ؛ 
پەلەوەرەکان ، گۆشتی سوور ، ماسی بەتایبەتی جۆری (سلمون ، تونا )، پەتاتە ، گەنمە شامی ، نۆک ، پاقلەمەنیەکان.
ھۆکاری کەمی ڤیتامین B6 :
١- کەم خواردن بەتایبەتی لە پیرەکاندا کە ناتوانن ھەموو جۆرە خۆراکێک بخۆن .
٢- ھەندێ نەخۆشی گورچیلە.
٣- ھەندێ نەخۆشی ڕیخۆڵەکان کە تیایدا ئەم ڤیتامینە بە بڕی پێویست ھەڵنامژرێت .
٤- بەکارھێنانی ماددە کحولیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر .

شێوازی چارەسەرکردن : 
ئەویش بە وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە بە شێوەی سپلیمێنت کە لە زۆربەی ملتی ڤیتامینەکاندا ھەیە ، یان ھەر بە تەنیا، بەڵام ئەبێت لە ژێر چاودێری پزیشکا بێت چونکە زۆر بەکارھێنانی ئەبێتە ھۆی تێکشکاندنی دەمارەکان یا خود دڵ تێکەڵ ھاتن و کزانەوەی گەدە ، لە ڕۆژێکدا نابێت زیاتر لە 100mg وەربگیرێت.



PM:03:13:03/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 4924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌