پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا‌و تێیدا و چه‌ندین بڕیار و ڕێنمایی ده‌ركران .
په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان- یش بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد به‌م شێوه‌یه :
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- رۆژی شه‌ممه 8/12/2018 له كاتژمێر 8:30 ـی به‌یانی له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری، تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و جه‌سته‌یی بۆ ئه‌و ناوبژیوانانه ده‌كرێت كه تاقیكرنه‌وه‌یان نه‌كردووه.
2- یانه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌كه‌وێته گرووپی یانه‌كانی (رانیه، سه‌رچنار، قه‌ڵادزێ، چه‌مچه‌ماڵ، به‌ختیاری و پێنجوین) له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019.
3- بڕیاری یارییكردنی یاریزانان له هه‌ردوو خولی عێراق وكوردستان، كه له یه‌ك كاتدا بۆ دوو یانه‌ی جیاواز یاری بكه‌ن هه‌ڵوه‌شایه‌وه و, یاریزانانی خوله‌كانی عێراق ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌كی كوردستان یاری بكه‌ن.
4- داوا له نوێنه‌رانی یانه‌كانی پله‌نایاب و پله‌یه‌كی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ین، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری رۆژی شه‌ممه 8/12/2018 له كاتژمێر12:00 ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
5- هه‌ر یانه‌یه‌ك له خوله‌كانی كوردستان، ئامێری بڵندگۆ له كاتی یاری له نێو یاریگه و له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه به‌كاربهێنێت، به بڕی (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت, سه‌رپه‌رشتیارانی یاری له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره به‌رپرسن.
6- ئاگاداری یانه‌ی ئاڵتون كۆپری ده‌كه‌ینه‌وه، كه ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری به شێوه‌یه‌كی جوان و خاوێن رێك بخه‌ن و ئاماده بكه‌ن.
7- به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی و هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوانان له‌لایه‌ن (سیروان زوبێر) سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی ئاكرێ، له یاری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و ئاكرێ له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان بڕیاردرا به:
ا- غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی (250000) دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ب- را‌گرتن و یاوه‌ری نه‌كردنی یانه‌كه‌ی بۆ یه‌ك یاری.
ج- پێویسته ناوبراو رۆژی شه‌ممه 8/12/2018 له كاتژمێر12:00 ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بێت.
8- ئاگاداری یانه‌ی شێروانه ده‌كه‌ینه‌وه، له یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان كۆنتڕۆڵی یاریگه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن و، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش هه‌ڵدانی یاری ئاگرین قه‌ده‌غه‌یه, له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه یانه‌كه‌یان تووشی سزا ده‌بێت.
9- ده‌ستنیشانكردنی لێژنه‌ی سزادان كه پێك دێن له به‌رێزان (هادی كه‌ریم، سه‌لام حسێن و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا) بۆ سه‌ردانكردنی یاریگه و یانه‌ی دهۆك، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی یاری نێوان دهۆك و زاخۆ له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان.
10- گواستنه‌وه‌ی یاری داهاتووی یانه‌ی زاخۆ له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی كوردستان بۆ یاریگه‌ی یانه‌ی شێخان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ، ئه‌مه‌یش تا كۆتایی هاتنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌ی سزادان له رووداوه‌كانی یاری نێوان دهۆك و زاخۆ له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان.
11- به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و كامێرا به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و ستافی هونه‌ری و یاریزانانی یه‌ده‌گی یانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه به پێچه‌وانه‌وه یانه‌كان تووشی سزا ده‌بن، سه‌رپه‌رشتیارانی یاری له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره به‌رپرسن.