تهندروستی -
چهند ڕێگایهك ههیه بۆ كهمكردنهوهی ئازاری بهشی خوارهوهی پشت و دكتۆره ھەڤین کەمال شاە محمد پسپۆڕی ئازار شکاندن و بێھوشکاری گرنگترین ئهو ڕێگایانهی ڕونكردۆتهوه كه دهكرێت بۆ چارهسهری ئهم ئازاره بهكاریبهێنیت.
1-بەکارھێنانی مێشکت لەکاتی ھەست کردن بەئازاردا :
ئەویش بەبەکارھێنانی تکنیکی جیاواز کە وا لە دەماغ دەکات ئەو ئاماژانهی ئازار کەبۆی دێن وەرینەگرێت یان کەمتر وەری گرێت ، بۆ نموونە وەکو ھەناسەی قووڵ.
2- ئازار یەکێکە لە ھەرە ھۆکارە گرنگەکانی کەم خەوی وە ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە ، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ئازاری پشت نوستن و پشووە بۆ ماوەیەکی تەواو کە لەش ماندوێتی بحهوێتهوه ئهویش ٨-١٠ كاتژمێر .
3- وەرزش بە ناوقەدت بکە :
ماسولکەکانی خوارەوەی پشت و سمت ڕۆڵێکی گەورەیان ھەیە لە دروست بوونی ئازاردا ، وەلەبەر ئەوەی ئەم ماسولکانە لە حاڵەتی جووڵەی ڕۆژانەدا لەوانەیە زۆر نەجوڵێن ، واباشترە ھەمیشە ئەو وەرزشە تایبەتانە بکەیت کە ئەم ماسولکانە دەجوڵێنن .
4- وەرزش بە ماسولکەکانی ڕانت بکە (hamstring muscle ) بکە:
گرژبوونی ماسولکەکانی ڕان دەبێتە ھۆی ئازار لە ناوچەی پشت و ھەروەھا ناوچەی ئەو جومگەیەی ئەکەوێتە نێوان بڕبڕەکانی پشت و حەوزە وە لەبەر ئەوە ھەوڵ بدە ئەو وەرزشانە بکە کە ئەم ماسولکانە ڕادەکێشن .
5- ھەوڵ دە ئیندۆرفینی لەشت بڕێژیت : ئیندۆرفین ئازار شکێنێکی سروشتیە لە لەشدا ، زیاتر ڕژانی دەبێتە ھۆی کەمی ئازار، ڕێگە زۆرە بۆ زیاد کردنی دەردانی وەکو وەرزشە ئەیرۆبیکەکان ، شێلان و مەساج کردن ، ێۆگا کردن .
6- جەوەنەی سارد یان گەرم بەکاربێنە :
ھەرگیز بەکەمی دامەنێ لە کاتی ئازاردا بەکارھێنانی جەوەنەی سارد یان گەرم ، چونکە کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەکەم کردنەوەی ئازاری خوارەوەی پشت دا ،وەلەکاتی عەزیەت گەشتنی دا ، یارمەتی زوو چاک بوونەوە دەدات.