پێشمه‌رگه سپۆرت -
یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ( فیفا )، ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان دیاری ده‌كات و له نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانیشدا بەلجیکا یەکەمەو فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ ش دووه‌مه .
هه‌ر له‌و ڕیزبه‌ندیه‌دا هەڵبژاردەی بەڕازیل له پلەی سێیەم دێت و پله‌ی چواره‌میش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیایه ، هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و پرتوگال و ئۆرۆگوایی و سویسراش پله‌كانی دواتریان گرتووه .