پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پایی ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ی به بواری میدیایی وه‌رزشی ده‌كات ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشییته ڕۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی هیوای مه‌لا قادر .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25 / 11 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ڕۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی هیوایی مه‌لا قادر .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خزمه‌ته‌كانی هیوایی مه‌لا قادری به‌رز نرخاند له بواری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشی دا و كاره‌كانی ئه‌وی به خزمه‌ت به بواری وه‌رزشی ناوخۆ و یاریزانان و یانه‌كان له قه‌ڵه‌م دا .
دواتر ڕۆژنامه‌نوس هیوایی مه‌لا قادر ستایشی ئه‌و بڕوانامه ڕێزلێنانه‌ی كرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه پێی ده‌به‌خشن و خۆی به خزمه‌تكاری وه‌رزش و ڕۆژنامه‌نوسێكی وه‌رزشی له قه‌ڵه‌م دا .
جێگه‌ی باسه هیوا محه‌مه‌د ناسراو به هیوایی مه‌لا قادر ڕۆژنامه‌نوسێكی دیاری وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستانه و وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی بونیات نه‌ر له بواری وه‌رزشی دا ناوبانگی ده‌ركردووه و له ئێستادا له كه‌ناڵی ناوخۆی ڤالكۆن له شاری سلێمانی شه‌وانه و له به‌رنامه‌یه‌كی 40 خوله‌كی دا به چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی جیا جیا درێژه ده‌دات به خزمه‌ت كردنی بواری میدیایی وه‌رزشی .