فۆتۆ : په‌یجی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تێیداو كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22 / 11 / 2018 سێ یاری له‌و هه‌فته‌یه ئه‌نجام درا .
له سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و له یاریه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ندرێن به یه‌ك گه‌یشتن و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی پێشمه‌رگه به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 13 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه و له پێشه‌نگی یانه‌كان بمێننه‌وه .
ئه‌مه‌و یانه‌ی ئارارات و گازی باكور به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر-یش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی هه‌ولێری برده‌وه .