پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێك له یانه دیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌شدار له زۆرینه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانی یه‌كێتییه جۆراو جۆره وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌ت به ڕه‌وتی وه‌رزش له كوردستان و شاری سلێمانی و له‌سه‌ر ئاستی عێراق چڕ ده‌كاته‌وه .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری به‌غداد چاوی به ( ڕه‌عد حه‌مودی - سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كه‌وت ) و له دیدارێكی وه‌رزشی دۆستانه‌دا بارودۆخی وه‌رزشی كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا .
هه‌روه‌ك باس له ئاسته‌نگ و كێشه‌و گیروگرفته وه‌رزشییه‌كان كرا‌و ته‌ئكید كرایه‌وه كه به هه‌وڵی به‌رپرسانی وه‌رزشی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و ئاستی وه‌رزش به‌ره‌و پێش ببرێت .