پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردن به بواری وه‌رزش و له درێژه‌ی پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و تیمه وه‌رزشییه‌كه‌ی پێداویستی وه‌رزشی تایبه‌ت به یاری بازی به‌رزی بۆ تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دابین كرد كه سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستیانه به شێوه‌یه‌كی زانستی له ولاَتی ئێران دروست كراون و گه‌یشتنه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
ئه‌مه‌و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و تیمه وه‌رزشییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ئه‌و پاڵپشتییه وه‌رزشییه به‌رز ده‌نرخێنن و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه پاڵپشتییه به‌رده‌ومه‌كانی به‌ڕێزیان بۆ بواری وه‌رزش خزمه‌ت كردنه به پێشكه‌وتنی وه‌رزش و چینی گه‌نجان و لاوان .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی و تیمی وه‌رزشی به‌ڕێزیان كرد كه بۆ یه‌كه‌م جاره به هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وان توانراوه ئه‌م پێداویستییه گرنگه وه‌رزشییانه دابین بكرێت و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
ڕه‌نجده‌ر قادر ووتیشی به‌هۆی دابین كردنی ئه‌و پێداویستییه وه‌رزشیانه كه تایبه‌ته به یارییه‌كانی بازی به‌رز پاڵه‌وانێتیه‌كی تایبه‌ت به‌و یارییه ڕێك ده‌خه‌ین كه له هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌م جار ده‌بێت كه ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق.