خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بڕیاره‌ كاتژمێر 2:30 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌  20 / 11 كاروانی‌ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ 2018 - 2019 ی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان بكه‌وێته‌ ڕێ‌ .

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژیدا دا كه‌ یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ تێدا به‌ڕِێوه‌ ده‌چێت كۆیه‌ میوانداری‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و ئاشتی‌ ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ سۆران ، هه‌روه‌ك هه‌ڵۆ له‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا میوانداری‌ له‌ شێخان ده‌كات و سیروانی‌ نوێ‌ و ئاڵتون كۆپری‌-یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ سیروانی‌ نوێ‌ به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن .

هه‌روه‌ك بڕیاره‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ یه‌ك له‌ ڕۆژی‌ 21 / 11 به‌رده‌وامی‌ هه‌بێت و له‌و ڕۆژه‌دا یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێتو خشته‌ی‌ یاریه‌كانی‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :

سه‌ید سادق × گاره‌
ڕزگاری‌ × كفری‌ 
خانه‌قین × سۆلاڤ
خاك × ئاسۆ 


PM:03:20:19/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌