ته‌ندروستی -
زۆرێك له ئێمه به‌هۆی ماندو بوون به كاركردن خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینین پشوو وه‌رگرین، ئه‌و كاته‌ی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ربكه‌وێت مانای وایه پێویستی به‌وه هه‌یه پشوو وه‌ربگرێت.
1- ئازاری سه‌ر:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ست به ئازاری سه‌رت ده‌كه‌یت ئه‌وه مانای وایه جه‌سته‌ت داوای پشوو ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به ئازاری چاو و نیوه‌ی سه‌ر و مل ده‌كرێت.
2-دروست بوونی كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس و ئازار له ڕیخۆڵه‌كان:
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مێشكت ماندوو بكه‌یت ئه‌وه ئه‌وه كۆئه‌ندامی هه‌رس به ته‌واوه‌تی تێكده‌چێت و به‌هۆیه‌وه هه‌ست به ئازاری گه‌ده ده‌كه‌یت و سیستمی ڕیخۆڵه‌كان به ته‌واوه‌تی تێكده‌چێت.
3-به‌رده‌وام توشبوون به ئه‌نفلۆنزا:
سترێس تێكڕای لێدانی دڵ زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش په‌ستانی خوێن به‌رزده‌بێته‌وه و به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان زیاتر ده‌بێت.
4-كێشی له‌ش تێكده‌چێت:
كاتێك به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاركردنیت ئه‌وه كێشی له‌شت زیاد ده‌كات به‌هۆی زیاد بوونی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له له‌شدا واده‌كات مرۆڤ ناچار بێت ژه‌می خێرا بخوات.
5-ئازاری گه‌ده:
سترێس و خه‌مۆكی و دڵه ڕاوكێ واده‌كات توشی ئازاری گه‌ده ببیت.