پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2018/11/17 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كورستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- له كاتی خراپی كه‌ش و هه‌وا و باران باریندا، یاریگه‌ی یانه‌ی رانیه ده‌بێته یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان.
2- له‌سه‌ر داوای یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، بریاردرا خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه بچێت.
3- خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 له رێكه‌وتی 2019/1/28 به به‌شداری (34) یانه ده‌ست پێده‌كات و به‌سه‌ر شه‌ش گرووپ دابه‌شكراون:
• گرووپی كه‌ركووك له پێنج یانه پێك دێت، یه‌ك یانه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت و دوو یانه‌یش بۆ ریزی یانه پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزی 2019/2020 داده‌به‌زن.
• گرووپی هه‌ولێر و دهۆك له (17) یانه پێك دێت، چوار یانه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون و شه‌ش یانه‌یش بۆ ریزی یانه پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزی 2019/2020 داده‌به‌زن.
• گرووپی سلێمانی له (12) یانه پێك دێت، سێ یانه بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت و چوار یانه‌یش بۆ ریزی یانه پله‌سێیه‌كان بۆ وه‌رزی 2019/2020 داده‌به‌زن.
• قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان، به شێوازی ده‌رچوون به دوو دۆڕان به‌رێوه ده‌چێت.
• یانه به‌شداربووه‌كانی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019، ده‌توانن دوو یاریزانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بهێنه ریزه‌كانیان، به مه‌رجێك یه‌ك یاریزان له نێو یاریگه بێت.
• وه‌رزی داهاتوو 2019/2020 ژماره‌ی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان (24) یانه ده‌بێت.
4- داوا له سه‌رجه‌م یانه پله‌نایاب و پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، به نووسراوی فه‌رمی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌كانیان دیاری بكه‌ن و بۆمان بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ لێژنه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ كاری پێویست كار له‌گه‌ڵ ئه‌و بكه‌ن.
5- یارییه‌كانی گرووپی یه‌كه‌م له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه 2018/11/20 به‌رێوه ده‌چێت.
6- یارییه‌كانی گرووپی دووه‌م له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه 2018/11/21 به‌رێوه ده‌چێت.
7- خشته‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان گه‌ری شه‌شه‌م به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
رۆژی پێنجشه‌ممه 2018/11/22
• پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × هه‌ندرێن
• هه‌ولێر × پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
• ئارارات × گازی باكوور
رۆژی هه‌ینی 2018/11/23
• برایه‌تی × دهۆك
• ئاكرێ × نه‌ورۆز
• شێروانه × زێره‌ڤانی
• زاخۆ × ده‌ربه‌ندیخان
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان