پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2018/11/17 له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا خوله‌كه به به‌شداری (34) یانه له رێكه‌وتی 2019/1/28 به‌رێوه بچێت.
له پارێزگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك (17) یانه به‌شدارن به‌سه‌ر سێ گرووپ دابه‌شكراون:
گرووپی یه‌كه‌م: (به‌رده‌ڕه‌ش، ئه‌كاد، میدیا، شه‌قڵاوه، تەقتەق و ره‌واندووز).
گرووپی دووه‌م: (بروسك، هێرش، جیهان، چۆمان، خه‌بات و پێشكه‌وتن).
گرووپی سێیه‌م: (زانكۆی جیهان، سێمێڵ، سنوور، مه‌خموور و نیشتیمان).
له پارێزگه‌ی سلێمانی (12) یانه به‌شدارن به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكراون:
گرووپی یه‌كه‌م: (بازیان، ده‌روازه، سیروانی شاره‌زوور، په‌یام، پیره‌مه‌گروون و دووكان).
گرووپی دووه‌م: (رانیه، سه‌رچنار، قه‌ڵادزێ، چه‌مچه‌ماڵ، به‌ختیاری و پێنجوێن).
گرووپی پارێزگه‌ی كه‌ركووك: (هاوكاری دووز، بابه‌گوڕگوڕ، شۆریجه، پێشه‌وا و كه‌یوان).
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان