پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له كۆتاییه‌كانی مانگی یانزه یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 ده‌ست پێبكات ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق واده‌ی خوله‌كه‌ی دواخست .
ئه‌مه‌و یه‌كێتیه‌كه بڕیاری داوه كه خوله‌كه به شێوه‌ی دوو قۆناغ ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ك یانه‌كانی به‌شداری كه بریتین له 13 یانه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون .
یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه كه یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له به‌رواری 10 / 12 ی مانگی داهاتوو ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك ناوی یانه به‌شداره‌كانی له كۆمه‌ڵه‌كانی دیاری كرد به‌م شێوه‌یه :
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له یانه‌كانی ( غاز جنوب ، غه‌راف ، نه‌فت میسان ، سه‌ناعه ، جه‌ویه و جه‌بایش ) پێك دێن و هه‌روه‌ك یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بریتین له ( پێشمه‌رگه ، شوڕته ، هه‌ولێر ، حه‌بانیه ، به‌له‌د ، قه‌ره‌قوش و ئارارات ) .