پێشمه‌رگه‌ خاڵێكی‌ له‌ زێره‌ڤانی‌ وه‌رگرت و له‌ پێشه‌نگ مایه‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌ ئه‌نجام دانی‌ دوو یاری‌ هه‌فته‌ی‌ پێنجه‌می‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ كۆتاهات .

كاتژمێر 2:30 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 16 / 11 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ و ئه‌و یارییه‌ به‌ بێ‌ گۆڵ به‌ كۆتاهات و هه‌ردوو یانه‌ به‌ خاڵێك یاریگه‌یان جێ‌ هێشت .

ئه‌مه‌و یانه‌ی‌ شێروانه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر و ئه‌و یارییه‌ش به‌ دوو گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ تیپه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر به‌ كۆتاهات .

به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی‌ لێهات :


PM:09:50:16/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌