جۆره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن


 

ته‌ندروستی‌ - 

دوو جۆری سەرەکی نەخۆشی شەکرە هەن، جۆری یەکەمیان لە ئەنجامی لەدەستدانی توانای پەنکریاس بــۆ دروستکردنی ئەنسۆلین دروستدەبێت و جـۆری دووەمیشیان لـە ئەنجامی ئەوەی جـەستە نـاتوانێت ئەنسۆلین بـۆ دابەزاندنی رێژەی شەکری خوێن بەکاربهێنێت.

١ـ جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەکەم بڵاوترە، بەجـۆرێک لە ٩٥٪ی تووشبووانی شەکـرە لـە جیهاندا، جـۆری دووەمی شەکـرەیان هەیە و ئەم جـۆرەیان زیاتر لە گەوران و ئەوانەی قەڵەون هەیە،بەڵام جۆری یەکەمیان زیاتر لەمنداڵان هەیە، هەرچەندە هیچ تەمەنێک بەدەر نییە لە تووشبوون بە هەردو جۆرەکە.

٢ـ شەکرەی دووگیانی، کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی شەکری خـوێن کـە لـە کـاتی دووگیانیدا دروست دەبێت و مـەترسیی دەرهاوێشتە نەخوازراوەکانی کـاتی دووگیانی و لە دایکبوون زیاددەکات،دوریش نیە ببێتەهۆی تووشبون بەجۆری دوەمی شەکرە.

٣ـ نەخـۆشییەکانی دڵ هـۆکاری ٥٠٪ - ٨٠٪ی مردنی توشبوانی نەخـۆشی شەکرەن، هـەروەک شەکرە بە هـۆکارێکی سەرەکی مردنی ناکام دادەنرێت لە زۆربەی وڵاتان.

٤ـ لە ٨٠٪ی شـەکرە لەو وڵاتانە روودەدات ، کە باری داراییان مامناوەند و خراپە،زۆربەی حاڵەتەکانی مردنیش لەنێوان ئەو کەسانە روودەدەن کە تەمەنیان لەنێوان ٣٥ ـ ٦٤ ساڵاندایە.

٥ـ بەگوێرەی گوتەی پزیشكانی شەکرە، ناهۆشیاری تووشبوان و لاوازی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، هۆکاری سەرەکی حاڵەتەکانن.

٦ـ رۆژانە ٣٠سی خولەک وەرزشکردن وپیادەکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست،مەترسیی تووشبون بە ئەم نەخــۆشییە لە جۆری دووەم کەمدەکاتەوە ، بەڵام جـۆری یەکەمی شەکرە ناتوانێت رێگری لێبکرێت.

س: راگەیاندنی:  تەندروستی چەمچەماڵ




PM:03:08:15/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 2824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌