پێشمه‌رگه سپۆرت -
سێرچیكۆ كاتانیچی سلۆڤینی و ڕاهێنه‌ری تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆلیڤیا كه بڕیاره له به‌رواری 20 / 11 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت سێ یاریزانی نوێی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بانگێشت كرد .
یه‌كه‌م یاریزان كه له یانه‌ی نه‌فتی میسانه ویسام سه‌عدوونی گۆڵكاری خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقه كه به 7 گۆڵ له پێشه‌نگی گۆڵ كاراندایه‌و وه‌رزی ڕابردووش به 24 گۆڵ گۆڵكاری خوله‌كه بوو .
یاریزانی دووه‌میش عه‌لی عه‌دنانی یاریزانی یانه‌ی ئه‌تلاَنتایی ئیتاڵی یه ، هه‌روه‌ها یاریزانی سێهه‌میش فرانس بوتڕوسه كه له یانه‌ی هۆبرایی دانیماركی یاری ده‌كات .
له ئیلی سپۆرته‌وه