نیشانه‌كانی به‌رزی و نزمی ڕێژه‌ی‌ كالسیۆم له‌ له‌شدا

 
ته‌ندروستی‌ - 

کالسیۆم یەکێکە لەکانزا گرنگەکانی لەش گرنگ و پێویستە بۆ تەندرووستی ئێسک و ددان ، هەروەها کالسیۆم گرنگە بۆ باش بەڕێوەچوونی فرمانی دەمارەخانەکان و ماسوولکە خانەکان و دڵ ،نزیکەی لە %99 ی کالسیۆمی لەش لە ئێسکدایە .

ئەوەی ماوەتەوە کە دەکاتە %1 لە سوڕی خوێندایە ، زیادبوون یان کەمبوونی ڕێژەی کالسیۆم لە خوێندا دەرخەری نەخۆشییەکانی ئێسک یان نەخۆشی غوددە یان نەخۆشی گورچیلە ، بۆیە لەڕێگەی پشكنینی ڕێژه‌ی‌ كالسیۆمه‌وه‌ لە ڕێگەی خوێنەوە دیاریدەکرێت، ڕێژەی ئاسایی کالسیۆم بریتیه‌ له‌ 9 - 10.5 mg/dL.

* نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی کالسیۆم بریتیین لە-
- هێڵنجدان و ڕشانەوە.
- زوو زوو میزکردن.
- زیادبوونی تینوێتی.
- قەبزی.
- ئازاری سک.
- کەمبوونی ئارەزووی خواردن.

* نیشانەکانی کەمی ڕێژەی کالسیۆم:-
- تەشەنوجی ماسوولکە.
- گرژبوونی ماسوولکە.
- ناڕێکی لێدانی دڵ.

لەگەڵ ئەوانەشدا لە هەندێ کاتدا نیشانە دەرناکەون لەکاتی گۆڕانی ڕێژەی کالسیۆم ، بۆیە لەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی گۆڕینی ڕێژەی کالسیۆم دکتۆر ئەم فەحسە دەکرێت ، حاڵەتەکانیش ئەمانەن :-

- نەخۆشی گورچیلە.
- نەخۆشی غوددە.
- هەندێ جۆری شێرپەنجە.

* ڕێژەی ڤیتامین D کاریگەری درووستدەکات لەسەر ڕێژەی کالسیۆم ، یان نەخۆشی Paget's حاڵەتێکە دەبێتە هۆی نائاسایی بوون و لاوازی ئێسکەکان و زوو شکانی ئێسک.



PM:03:09:14/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 1645 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌