پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 / 11 / 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له شڤان عوسمانی كاراتێ زانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی كارتێی عێراق به‌شداریان له مۆندیالی كاراتێی جیهان كرد له مه‌دریدی ئیسپانیا .
له‌و دیداره‌دا شڤان سوپاسی خۆی دووپات كرده‌وه بۆ پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌كه‌ی و له‌به‌رامبه‌ریشدا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شداریكردنی شڤان له‌و ڕووداوه جیهانییه‌ی كاراتێ ده‌ست كه‌وتێكی گه‌وره‌و مه‌زن بوو هه‌ربۆیه ده‌ست خۆشی لێ‌كرد كه وه‌ك یه‌كه‌مین كورد توانی به‌ده‌ر له ئه‌نجام به‌شدار بێت له مۆندیاله‌كه .