ته‌ندروستی -
پزیشكان شه‌ش نیشانه‌یان ئاشكرا كردوه كه ده‌كرێت له ڕێیه‌وه بار و ته‌ندروستی مرۆڤ دیاری بكرێت.
1- یه‌كه‌م ئاماژه به‌هێزی و پڕی قژ: ئه‌مه مانای ئه‌وه ده‌به‌خشێت كه‌سه‌كه له دۆخێكی ده‌رونی ئارامیدایه و خۆراكی ته‌ندروست ده‌خوات و پێچه‌وانه‌ش ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئاڵۆزی باری ده‌رون و لاوازی به‌رگری جه‌سته و پێویستی له‌ش به ڤیتامینه‌كان.
2- ئاماژه‌ی دووه‌م به‌هێزی نینۆكه‌كان: به‌ڵام به مه‌رجێك نینۆكه‌كه به ته‌واوه‌تی پاك بێت و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت چونكه هه‌بوونی هه‌ر په‌ڵه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ سستی چالاكی ته‌ندروستی له‌ش.
3-نه‌بوونی هه‌وكردنی پووك و ده‌م و ددان: ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاری ده‌م و پووكیان هه‌یه و ددانه‌كانیان زۆر هه‌ستیاره ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌خۆشی دڵه و دروستبوونی بۆنی ناخۆش له ده‌م هێمای نا ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه.
4-سروشتی ڕه‌نگی پیسایی : سكچوون و قه‌بزی ئاماژه‌ن بۆ ناته‌ندروستی مرۆڤ.
5- نوستن وه‌ك پێویست: ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك پێویست ناخه‌ون ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م زۆره جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان زیاد ده‌كات و مرۆڤ هه‌ستیار ده‌بێت.
6-په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه په‌یوه‌ندیان باشه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه.