پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ یاریه‌كانی خولی نایاب درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و تیپه‌كه مه‌شقه‌كانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕێنی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كان ویسمام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاریمان به شێوه‌یه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت له ڕكابه‌ری بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌یه‌كی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی بێین .
ویسام ووتیشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا وه‌رزی باران بارین و كه‌ش و هه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه هه‌ربۆیه به گرنگی ده‌زانین مه‌شقه‌كانمان له‌سه‌ر یاریگه‌كانی ڕاپه‌ڕێن و فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین تا یاریزانان له‌كه‌شی یاریگه‌كان بگونجێنین .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پپێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی لاوه‌وه به‌شداری له خولی نایاب كردووه و ئامانجی تیپه‌كه‌ش به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی یه .