ته‌ندروستی -
زاناكان له زانكۆی سیبیریای فیدڕاڵی و په‌یمانگای فیزیای ژیانی سه‌ر به ئه‌كادیمیای زانستی ڕوسی له سیبریا جۆرێك ماسییان دیاری كردوه كه باشترینه چونكه بڕێكی زۆر له چه‌وری جۆری ئۆمیگا سێ ی ناتێری تیادایه و ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ندروستی زۆر به‌سووده.
سه‌رۆكی به‌شی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه میخایل گلادیشیف ده‌ڵێت" له‌ڕێی توێژینه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری زینده‌وه‌ری ده‌ریایی بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و جۆره ماسیانه‌ی له جه‌مسه‌ری باكوری گۆی زه‌وین به‌تایبه‌ت جۆری "boganid char كه بڕی یه‌ك گرام له‌م جۆره‌ی ماسی 33 میلیگرام له ئۆمیگا سێی تیادایه له‌كاتێكدا له یه‌ك گرام له ماسی سه‌ردین 26 میلیگرام ئۆمیگا سێ هه‌یه.
ئه‌م جۆره ماسیه له باكوری ناوچه‌ی كراسنویارسك ده‌ژی و خواردنی 30 گرام له‌م ماسیه به‌شی ته‌واوی پێویستی تاك به ئۆمیگا سێ پڕ ده‌كاته‌وه.
ماسی جۆری "boganid char له جه‌مسه‌ری باكوری گۆی زه‌وی ده‌ژی، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك گرام له ئۆمیگا سێ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ و ده‌مار كه‌مببێته‌وه و مێشكیان چالاك بێت.