پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و خاوه‌نی نازناوی ساڵی 2016 - 2017 ی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها خاوه‌ن هه‌شت نازناوی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ پێكهێنانی تیپێكی تۆكمه بۆ به‌شداریكردن له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 به به‌رهه‌م هات .
ماوه‌ی سێ مانگه سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری باله‌كه‌ی تیپی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی ده‌ست نیشان كردنی یاریزانانی تیپه‌كه‌یه‌تی و هه‌فتانه زیاتر له ده یه‌كه‌ی مه‌شقی دا و تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام داوه .
له‌م بارودۆخه قورسه‌شدا كه كێشه‌ی دارایی بۆته كێشه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا وه‌رزشییه‌كان به‌لاَم ئه‌م هۆكاره كانه‌بی بێ هیوا نه‌ركرد له هه‌وڵدانی بۆ قایل كردن و ڕازی كردنی یاریزانه‌كانی كه له‌م وه‌رزه‌شدا له خۆبوردوانه درێسی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بپۆشن ، له‌م باره‌یه‌وه كانه‌بی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌م ساڵی زۆر له سالاَنی پێشوتری قورس تره چونكه كێشه‌ی زۆر ڕوبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه به‌لاَم دڵخۆشم كاتێك هه‌وڵه‌كانم به فیڕۆ نه‌چووه و توانیم بگه‌مه دوا بڕیاری ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له‌م ساڵ دا نوێنه‌رایه‌تی باله‌ی شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له خولی نایابی عێراق دا .
كانه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه بۆ ئه‌م وه‌رزه شه‌ش له یاریزانه‌كانی به گرێبه‌ست یاری ده‌كه‌ن و هه‌شت یاریزانیشی به موچه‌ی مانگانه یاری بۆ ده‌كه‌ن كه موچه‌كانیان له نێوان 500 بۆ 800 هه‌زار دیناره .
ڕاهێنه‌ره‌كه و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی پێشمه‌رگه سپۆرته‌وه جگه‌له یاریزانێكی ڕافع كه له داهاتوودا ده‌ست نیشان ده‌كرێت پێكهاته‌ی یاریزانه‌كانی خۆی به‌م شێوه‌یه بۆ خستینه ڕوو ( عه‌لی ته‌ها ، وه‌لید عاره‌ب ، محه‌مه‌د سه‌لیم ، هاومه‌ند فه‌تاح ، عه‌بدولاَ كه‌ریم ، محه‌مه‌د كه‌ریم ، ئه‌یمه‌ن عه‌لی موسلیم ، حسێن نه‌میر ، نه‌هرۆ عه‌دنان ، دیاری ئه‌سعه‌د ، ڕابه‌ر محه‌مه‌د ، حسێن مورته‌زا ، سه‌یفه‌دین موخیف ، عومه‌ر محه‌مه‌د ) .
جێگه‌ی باسه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ململانێكانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌و گروپه‌دا یاری ده‌كات كه هه‌ریه‌ك له ( پێشمه‌رگه ، شوڕته ، هه‌ولێر ، ئارارات ، قه‌ره‌قوش ، به‌له‌د ، حه‌بانیه ) له خۆده‌گرێت .