پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مرۆ شه‌ممه 2018/11/10 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- هه‌ژمار كردنی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری یانه‌ی برایه‌تی له گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019، به ئه‌نجامی (3-0) گۆڵ بۆ یانه‌كانی هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئه‌مه‌یش به پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی برایه‌تی له هه‌ردوو یاری ئاماده نه‌بوو.
2- نووسراوی یانه‌ی برایه‌تی به ژماره 237 له رێكه‌وتی 2018/11/5 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، كه یانه‌ی برایه‌تی دوو یاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات، دوای ئه‌م دوو یارییه ئه‌گه‌ر یانه‌ی برایه‌تی په‌یژه بۆ یاریگه‌كەی دروست نه‌كات، یارییه‌كانی ده‌گوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كی شیاو.
3- نووسراوی یانه‌ی سه‌وره به ژماره 257 له رێكه‌وتی 2018/11/5 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، كه یانه‌ی ناوبراو به هۆی كێشه‌ی دارایی و نه‌بوونی یاریگه‌ی شیاو، ناتوانن به‌شداری له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بریاردار بە:
• یانه‌ی سه‌وره به‌شداری له خولی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌كات بۆ وه‌رزی 2019/2020.
• سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ی سه‌وره ئازادن له په‌یوه‌ندی كردنیان به هه‌ر یانه‌یه‌ك، به بێ بوونی مافی ده‌ستبه‌ردار بوون (استغناْ).
4- یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، له یاریگه‌ی شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج ئه‌نجام ده‌درێت.
5- یارییه‌كانی یانه‌ی گاره له خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، له یاریگه‌ی چالاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی په‌روه‌رده‌ی دهۆك به‌رێوه ده‌چێت.
6- به مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی خولی یانه پله‌دووه‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019، داوا له سه‌رجه‌م یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2018/11/17 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ نوێنه‌ریان له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده بێت، به‌شداری كردنی یانه‌كانیش ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
7- لە خولەكانی یەكێتی تۆپی پێی هیچ كه‌سێك بۆی نییه له نێو یاریگه ئاماده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو باجی تایبه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نه‌بێت، ته‌نیا فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی ده‌توانن له پشت گۆڵی یاریگه‌كان ئاماده‌بن، ئه‌ویش به بوونی باجه‌ی تایبه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌مان.
8- ئاگاداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته شوێنی تایبه‌ت و شیاو بۆ فۆتۆگرافه‌رانی ڤیدیۆیی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دروست بكه‌ن.
9- هه‌ر یاریزانێك له خوله‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، لێدوان له‌سه‌ر ناوبژیوانانی یاری بدات، به تووندی سزا ده‌درێت.
10- به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی و لێدان له یاریزانێكی یانه‌ی برایه‌تی، لە یاری نێوان برایەتی و نەورۆز لە گەری چوارەمی خولی نایابی كوردستان، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (ئاسۆ رۆسته‌م) ژماره (9) به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به پشتبه‌ستن به وێنه‌ی ڤیدیۆیی، پێویسته ئه‌م غه‌رامه‌یه‌یش پێش یاری گه‌ڕی پێنجه‌می یانه‌ی نه‌ورۆز بگات به ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان.
11- سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكارانی خۆشه‌ویستی كوردستان هه‌یه، كه به گشتی گرینگی به كار و چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌ده‌ن و به تایبه‌ت خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشییمان بۆ هه‌موو كارێكی نوێ و سه‌رده‌میانه، دوور و نزیك یه‌كێتییه‌كه‌مان له ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كان له لایه‌ن ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن به‌رپرسیار نییه.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان